AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢١ ٠٦:٤٥

ئێران بنکەکانی ئەمریکای مووشەکباران کرد؛ دەنگی تەقینەوە لە کوەیت، بەحرەین و ئیمارات

ئێران بنکەکانی ئەمریکای مووشەکباران کرد؛ دەنگی تەقینەوە لە کوەیت، بەحرەین و ئیمارات

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کوێتەوە بیستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ناوچەکە، تەقینەوەکانی کوەیت هێندە دەنگیان بەرز بووە، کە لە بەشێک لە عێراق بیستراوە.
هەروەها میدیاکان هەواڵی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان له ئوردن بڵاو کردووەتەوە .
تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ڕەت نەکراوەتەوە.
ئاگادارکەرەوەی مەترسی لە بەحرەین چالاک کرا
سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە لە هەمان کاتدا دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەحرەین ئاگادارکەرەوەی مەترسیدار چالاک کراوە.
کەناڵی جەزیرە لە زاری وەزارەتی ناوخۆی قەتەرەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو مەترسییە ئەمنییە زۆرەی هەیە، پێویستە هەموو هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان یان شوێنی سەلامەتدا بمێننەوە.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات هەروەها ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکاندایە.

News ID 59947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha